بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕەهەندەکانی سەفەری ئەم دواییەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ مۆسکۆ و دیدار لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئەم سەفەرەی بە بەشێک لە دیپلۆماسیەتی ئامانجدار و چالاکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاوێژ لەگەڵ یاریزانانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زانی.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دیداری موحسن ڕەزایی کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا، وتی: ئامانجی سەرەکی ئەم سەفەرە گەیاندنی پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بوو بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لەم پەیامەدا هەردوو پێکهاتە خوازراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری دوو قۆڵی وروژێنران و ئاسۆی پێوەندی و کارلێکەکانی داهاتوو خرایەڕوو بۆ ئەوەی لایەنی ڕووسی ڕوونتری هەبێت تێگەیشتن لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغی نوێدا.”
Your Comment